Skip to the content
Menu

د. هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی كرد

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/١٤، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی كرد.
سه‌ره‌تا سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن د. كاوه‌ مه‌حمود، سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبی شیوعیی كوردستان و جێگر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازیى لێكرا.
له‌ دیدارێكدا كه‌ د. محێدین حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی ئاماده‌ى بوو، د. هێمن هه‌ورامی، پیرۆزبایی له‌ سكرتێر و جێگر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی حزبی شیوعیی كوردستان كرد، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی حه‌فته‌مینی حزبه‌كه‌یان.
دواتر سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن سه‌عد خالد، جێگری سكرتێری گشتیی حزبی زه‌حمه‌تكێشان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پێشوازیی لێكرا.
له‌ دیدارێكدا. د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان. وێرای گه‌یاندنی پیرۆزبایی خۆى به‌بۆنه‌ی یادى ٣٦ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیی بۆ خواستن له‌ خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نیدا.
له‌ هه‌ردوو دیداره‌كه‌شدا دۆخی سیاسی و ڕۆڵ و هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان بۆ پرسه‌ سیاسی و یاساییه‌كان و كاری له‌ پێشنیه‌ی په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا.