د. هێمن هەورامی سەرەخۆشی لە عومەری سەید عەلی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/٨، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، د. هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسە و هاوخەمی خۆی گەیاندە عومەری سەید عەلی.
لە پەیوەندییەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمان هاوخەمی خۆی گەیاندە عومەری سەید عەلی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فاتیمە سەید عەلی)، و هیوای خواست دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت، و خوا لێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بێت.