به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان
لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان و وەزیری ناوخۆ تاووتوێی پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان ده‌كه‌ن
بەمەبەستی تاووتوێکردن و گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان، نیوەڕوی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٦، بەسەرپەرشتیی د. ڕێواز فایق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەبوونی د. ڤاڵا فەرید، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، لە ھۆڵی پڕۆتوکۆڵ لە تەلاری پەرلەمان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان لێژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنه خۆجێیەکان، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا كه شاخه‌وان ڕه‌ئووف به‌گ، سه‌رۆكی لیژنه و بریاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەى ناوخۆى په‌رله‌مان ئامادەى بوون، گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەبارەی پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستاندا کرا.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە ھەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییەکی یاسایی بوو له‌سه‌ر پڕۆژەکە و ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەبارەیەوە، بۆئەوەی ئاڕاستەی لێژنەی کاروباری یاسایی بکرێت بەمەبەستی ڕاستاندنى و ئاڕاسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ى بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بکرێت.