لێژنەی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت ئاماده ده‌كات
![](/media/10783/kurdistan_parliament_lafratan.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132844941130000000)
ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٢٠، لێژنه‌ی داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت، به‌سه‌رپه‌رشتیی لەنجە دزەیی، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سەرەتای كۆبوونه‌وەکە گفتوگۆ لەسەر دانانی پلان و ئامادەکاری بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی دووەمی پێشنیازه‌یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان-عێراق کرا و بریاردرا چەند سیمینار و وێرکشۆپێک لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و شارەزایان و پسپۆڕانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت بۆئه‌وه‌ى یاسایەکی تۆکمەى لێ ده‌ربچێت بۆ داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستان و پاراستنی ژن و خێزان لە ھەموو ئەو توندوتیژییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.