لێژنەی ئاوەدانکردنەوە سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای سلێمانی دەکات
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەکار و پڕۆژەکانی پاریزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/١٣، لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان بەسەرپەرشتی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لێژنە و بە یاوەری جێگر و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنە سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی و ستافی کارگێڕی بەڕێوبەرایەتیەکە کۆبوونەوە.
له کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كاروچالاكیه‌كان و كێشه و كه‌م و كوڕیه‌كانی سنوره‌كه و پێداویستیه‌كانیان، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه پێویسته له‌گه‌ڵ باشتربوونی دۆخی دارایی هه‌رێم ئه‌وا پرۆژه جۆراوجۆره‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و باشترین ئاستی خزمه‌تگوزاری پێشکەش به هاونیشتمانیانی سنوره‌كه بكه‌ن.