لێژنه‌ی په‌روه‌رده كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به لێژنه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ٢٠٢١/١٢/٨، لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رپه‌رشتی عبدالسلام دۆڵه‌مه‌ری سه‌رۆكی لیژنه و بە ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاویژكارانی لێژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی لێژنه كورته باسێكی ده‌رباره‌ی به‌دواداچوونه‌كان و كاره‌كانی هه‌ردوو لێژنه‌ی په‌روه‌رده و لێژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان كوردستان کرد، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ڕا‌سپێردرا بوون بۆ به‌دواداچوون و ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هاوبه‌ش له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و داواكارییه‌كانی قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سه‌رجه‌م شاره‌كانی تر.
دواتر گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن له ژماره‌یه‌ك كه‌مپی ئاواره‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك، كه به‌هۆی ڕاوه‌ستانی پاڵپشتییه داراییه‌كانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بۆ مامۆستایانی ئه‌م كه‌مپانه پرۆسه‌ی خوێندن گرفتی بۆ دروست بووه و ژماره‌یه‌ك له‌و مامۆستایه‌نه بایكۆتی خوێندنیان كردووه، دوای ڕاوبۆچوونی نێوان ئه‌ندامان، بڕیاردرا نوسراوێك ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بكرێت به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌م پرسه.