لێژنەی کاروباری پێشمەرگە تاووتوێی چەند پرسێک دەکات
![](/media/10537/photo_2021-12-07_02-08-46.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132833492350000000)
بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی تایبەت بە کاری لێژنەکە، پێشنیوەڕوی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١٢/٧، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ ھرۆری، سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنە و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەكه کۆبووەوە.
سهرهتای کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە خوێندنەوەی ئەو نووسراوانەی ئاڕاستەی لێژنەكه کرابوون، پاش تاووتوێکردنیان وەڵامی پێویستییان درایەوە.
تەورێکی دیكهی کۆبوونەوەکە، تهرخان کرا بۆ خوێندنەوەى بەدواداچوون و ڕاسپاردەكانى لێژنەى كاروبارى پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەكانى ڕێكخراوى تیرۆریستیى داعش بۆ سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە.
لە کوتاییشدا گفتوگۆ کرا لهسهر كۆبوونەوەى لێژنەكه لەگەڵ سەرۆكى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران و وەزیرى پێشمەرگە و سەرۆكى دەستەى ناوچە كوردستانییەكانى دەرەوەى هەرێم کە بڕیار وایە ئەمڕۆ کاتژمێر ١:٠٠، دەست پێبکات بۆ ئەم مەبەستەش ئەندامانی لێژنە ڕاو سەرنجی خۆیان خستە روو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.