لێژنەی شەهیدان سەردانی کەسوکاری شەهیدانیان کرد
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوخه‌میی په‌رله‌مان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/١٢ لێژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌وسه‌ن محمد میرخان سه‌رۆكی لێژنه و به یاوه‌ری هه‌ژان حه‌سه‌ن كوێستانی بڕیارده‌ری لێژنه و مامۆستا عوسمان كانی كورده‌یی ئه‌ندامی لێژنه سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدیان كرد.
لێژنه‌ی شه‌هیدان سه‌ردانی كه‌س و كاری ئه‌و شه‌هیدانه‌یان كرد كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له سنوری مه‌خمور و ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش شه‌هید كرا بوون و گیانی خۆیان له پێناو خاك و نیشتمان به‌خت كرد، لێژنه‌كه به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه پرسه و هاوخەمییان ئاراسته‌ی ماڵباتی ئه‌م شه‌هیدانه كرد، و بڕیاردرا كێشه و داواكارییه‌كانی كه‌س و كاری ئه‌م شه‌هیدانه به ڕاپۆرتێك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن.