لێژنه‌ی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ پسپۆڕان و شاره‌زایانی گەشتوگوزار كۆبووه‌وه
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای گه‌شتوگوزار له‌هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/١٣، لێژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار به‌سه‌رپه‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕانی گه‌شتوگوزار و مامۆستایانی زانكۆکانی کوردستان كۆبوونه‌وه.
لە سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی لیژنه پوختەیەکی لەباره‌ی ئامانج و ناوه‌ڕۆكی پێشنیازه یاساكه خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه كه‌رتی گه‌شتوگوزار وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهات بۆ هه‌رێمی كوردستان سودی لێ وه‌ربگیرێت و به‌یاسا ڕێكخستنی زیاتری بۆ بكرێت.
دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار باسی له گرنگی كه‌رتی گه‌شتوگوزار كرد بۆ بوژانه‌وه‌ی زیاتری ئابوری هه‌رێم، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وه‌كوو ده‌سته پاڵپشتی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن كه ئامانج تیایدا ڕێكخستن و به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شتوگوزار بێت.
پاشان به‌شداربووان و شاره‌زایان و مامۆستایانی زانكۆ، تێبینی و سه‌رنجی خۆییان له‌سه‌ر مادده و بڕگه‌كانی نێو پێشنیازه‌یاساكه خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌كاتی داڕشتنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆتایی سودی لێ ببینێت و دوای ڕاستاندن و گۆڕانكاری له‌به‌شێك له مادده‌كان، بەمەبەستی ئەنجامدانی خوێندنەوە ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان بكرێت.