Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی شاره‌وانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرنگ، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/٦ لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار به‌سه‌رپه‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لێژنه‌ و بەئاماده‌بوونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ پوخته‌یه‌كی له‌ ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ری ئاوی ماڵان خستەڕوو كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامیاندابوو، دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاردرا له‌ماوه‌ی ئاینده‌دا بڕیاری كۆتایی بدرێت به‌ جۆرێك كه‌مترین بارگرانی بكه‌وێته‌ سه‌ر شانی هاوڵاتییان و میكانیزمی گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه‌ .

دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر ماددە و بڕگەکانی پێشنیازەیاسای گەشتوگوزار لەھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا لەھەفتەی داھاتوودا وێرکشۆپێک بەئامادەبوونی کەسانی شارەزا و مامۆستایانی زانکۆ ساز بکەن و ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە بکەن و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەن بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.

لە کۆتاییدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وە درا.