Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ كۆبوونه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر دۆخی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌٢٠٢١/١٢/٦، ئه‌ندازیار عبدالرحمن صدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌یاوه‌ری ستافی كارگێڕی ده‌سته‌کە، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كاروباری ته‌دروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌رپه‌رشتی د.سباح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ و بەئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و به‌شێك له‌ ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌کە كۆبوونه‌وه‌.

سه‌رتای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ ڕوو، دواتر سه‌رۆكی ده‌سته‌ پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی كارگێرَی ده‌سته‌ و كار و پڕۆژه‌كانی ڕابردوویان له‌پێناو ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌هه‌رێمی كوردستان پێشکەش کرد، هه‌روه‌ها باسی له‌ پلانی درێژخایه‌نی ده‌سته‌کەیان كرد، كه‌ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم له‌هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیدان كه‌ هه‌ر هه‌نگاوێك خزمه‌ت به‌ ژینگه‌ی هه‌رێم له‌ڕووی خاك و ئاو و هه‌وا و ژینگه‌ به‌ گشتی بكات ئه‌نجامی بده‌ن.

دواتر سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ سه‌رنج و تێبینییه‌كانیان لەباره‌ی كێشه‌ و به‌ر به‌سته‌كانی به‌رده‌م ژینگه‌ خسته‌ ڕوو، و پاڵپشتی لیژنه‌یان بۆ پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، چ به‌ هه‌مواری یاسا به‌ركاره‌كان، یان ده‌رچوواندنی یاسای نوێ كه‌ خزمه‌ت به‌ دۆزی ژینگه‌ بكات لە هەرێمی کوردستان.