لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامدا
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە کاروباری لیژنە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٦ لیژنەی وزە سامانە سروشتییەکان و بازرگانی و پیشەسازی، بەسەرپەرشتی علی حمە ساڵح سەرۆکی لێژنەو بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کێشەو دابەشکردن و گرانی و یەکخستنی نرخی نەوت تاوتوێ کراو، لیژنەکە بڕیاریدا یاداشت ئاراستەی وەزارەتی وزەو سامانە سروشتییەکان و ئەنجومەنی وەزیران بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەو خێراکردنی دابەشکردنی نەوت.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، کێشەی کەمی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی کارەبا تاوتوێ کراو بڕیایاردرا لە داهاتوودا لیژنەیەک پێکبهێنرێت تا سەردانی وەزارەتی کارەبا بکەن بۆ بەدواداچوون لە بابەتەکە.