لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی کۆبووەوە
بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و دیراسەکردنی چەند سەرنج و تێبینی یاسایی سەبارەت بە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان-عێراق (کۆمپانیای دڵنیایی)، ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٦، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه،کۆبووەوە.
مەبەست له كۆبوونه‌وه‌كه، ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خوێندنەوەی دووەم بوو سەبارەت بە پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان-عێراق (کۆمپانیای دڵنیایی)، بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان.