لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان ئاماده ده‌كات
بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١٢/١٤، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه تاووتوێ كرا بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه و ئاڕاسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.