لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان پلانی وه‌رزی تازه‌ی یاسادانان داده‌نێت
به‌مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌ی كاری له‌پێشینه‌ی لێژنه‌كه بۆ وه‌رزی تازه‌ی یاسادانان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/١٤، لێژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌رپه‌رشتیی سه‌لمه فاتح، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ئه‌و پڕِۆژه و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی كه پێویسته له خولی به‌هاره‌ی یاسادانان لێژنه‌كه كاریان له‌سه‌ر بكات و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی بكات، دوای سه‌رنج و ڕای ئه‌ندامان بڕِیار درا كه سه‌ندوقی خانه‌نشینیی هونه‌رمه‌ندان و ڕاپۆرتی دووه‌می میدیای ئه‌لیكتڕۆنی ئاماده بكرێت و ڕاو سه‌رنجی پسپۆڕان و شاره‌زایانی له‌سه‌ر وه‌ربگیرێت بۆئه‌وه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت و ڕِێكاری په‌یڕه‌ویی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت.