Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی یاسایی ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەکان ئاماده‌ ده‌كات

بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی، سەبارەت بە پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەکان له‌ هه‌رێمی كوردستان، پاراستنی بەڵگەنامەی لەهەرێمی كوردستان، پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی نەتەوەیی لە هەرێمی كوردستان)، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٢/٦، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانى لیژنه‌كه‌، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، مادە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه‌ تاووتوێ كرا بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه‌ و ئاڕاسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.