شاندێكی لیژنەی ڕۆشنبیریی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی ئینستتیوتی كەلەپووری كوردى كۆبۆوهوه
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشهممه ٢٠٢١/١٢/١٣، شاندێكی لێژنەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵگهی مەدەنی و وەرزش و لاوان كه پێكهاتبوو له گۆران عومەر عەلی و مەم بورهان قانع، ئەندامانی لێژنەكه و مەجید ساڵح ڕاوێژكارى لێژنهكه، لە شاری سلێمانی، سەردانى ئینستتیوتی كەلەپووری كوردى كرد و لەلایەن هونەرمەند مەزهەرى خالقی، سەرۆكی ئینستتیوتەكەوە پێشوازیی لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند، شاندی لێژنهكهی پهرلهمان، پشتیوانیی لێژنەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵگهی مەدەنی و وەرزش و لاوانى پەرلەمانی كوردستانى بۆ بەرهەم و بەخششەكانی مامۆستا مەزهەری خالقی و ئینستتیوتەكەی نیشاندا و دواتر تاووتوێی ئیش و كارەكانی ئەو پڕۆژە كلتوورییە لە پایتەختی ڕۆشنبیری كرا، بەجۆرێ كە زیاتر پەرەى پێبدرێت و ببێتە پەیمانگەیەكی گەورە و نموونەیی لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی كوردستان، سەرەڕای تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای "ئەرشیڤی هەرێم"، كە لە ئێستادا لە بەردەم لێژنەی ڕۆشنبیریى پەرلەمان دایە بۆ گەڵاڵەكردنی دوایین ڕەشنووسی پڕۆژەیاساكە و تاووتوێكردنی لە پەرلەمان.