لێژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی شه‌هیدان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى هه‌ولێر كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ٢٠٢١/١٢/٢٠، لێژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، به‌سه‌رپه‌رشتیی سوسن محه‌مه‌د میرخان، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لێژنه و بڕِیاردەر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لێژنه‌کە، پێشوازیی لە لێژنەی شەهیدانی ئەنجوومەنی خۆجێی پارێزگای هەولێر كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی لێژنه پوختەیەکی لەباره‌ی كاره‌كانی لێژنه‌كه بۆ شاندى میوان خسته ڕوو، پاشان لەلایەن هەردوولاوه گفتوگۆ لەسەر کێشە و گیروگرفتی ماڵباتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی لە بواری تەندروستی و پێدانی زەوی بە کەسوکارییان كرا.
پاشان لێژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تێیدا سەرجەم ئەو نووسراو و یاداشتانه‌ی ئاڕاستەی لێژنەکە کرابوون خوێندرانەوە و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كان، كاری پێویستییان له‌سه‌ر كرا و ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
لە بەشیکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتۆگۆ لەسەر ڕووداوی لافاوەکەی هەولێر و دەوروبەری كرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا تیشک خرایه سەر کۆنفڕانسی جینۆساید کە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان بڕیارە ئەنجام بدرێت.