لێژنەی كاروبارى شەهیدان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا
ڕۆژی سێشهممه ٢٠٢١/١٢/١٤، لێژنهی كاروباری شههیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، بهسهرپهرشتیی سوسن محهمهد میرخان، سهرۆكی لێژنه و ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لێژنه و بڕیاردهر و ئهندامان و ڕاوێژكارانی لێژنهکە، كۆبوونهوهی ئاسایی خۆی ئهنجام دا.
سەرەتای كۆبوونهوەكه بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد، پاشان گفتوگۆ کرا لەسەر ئەو سەردانانەی چەند ڕۆژی ڕابردووی لێژنەكه بۆ ماڵبات و کەسوکاری ئەو شەهیدانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو كه بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهید کرابوون، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژیان و گوزەران و کێشەی خانەوادەی شەهیدان و پێداگیریکردن لەسەر زیاتر خزمەتکردن و چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانیان لە بواری تەندروستی و بواری پێدانی زەوی بە کەسوکاریان.
لە تەوەرێکی دیكهی کۆبوونەوەکەدا، لێژنەیەکی ئامادەکاری بۆ کۆنفڕانسی جینۆساید پێكهێنرا کە لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، كه بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان کارەکانیان ئەنجام دەدەن بۆئەوەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ دەست بە کارەکانی خۆیان بکەن.