لیژنەی شارەوانی به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی چارەسەرێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی پێوەری ئاوی ماڵان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ى پێوه‌رى ئاوى ماڵان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/١، لیژنەی شارەوانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار، به‌سه‌رپه‌رشتیی لوقمان وه‌ردى، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، له هۆڵی لیژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان، لەگەڵ ئارى ئه‌حمه‌د قادر، بەڕێوەبەری ئاووئاوەڕۆی ھەرێم كربووه‌وه.
لە کۆبوونەوەیەدا به‌تێروته‌سه‌لی باس له كێشه و گرفته‌كانی پێوه‌رى ئاوى ماڵان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و كێشه‌یه كرا و له‌وباره‌یه‌وه لێکتێگەیشتنی باش ھەبوو لەنێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو و بڕیار درا لە نزیکترین کاتدا بە ھەماھەنگیی ھەردوولا ئەو کێشەیە لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتییان چارەسەر بکرێت.