Skip to the content
Menu

لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كۆبووه‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی هه‌مواری یاسای ژماره‌ ٩ی ساڵی ١٩٩٩، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/١٤، ده‌سته‌ی باڵای سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سه‌ردانی لێژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ری په‌رله‌مانى كوردستانى كرد و له‌لایه‌ن د. سه‌باح زێباری، سه‌رۆكی لێژنه‌ و بڕیاده‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی لێژنه‌كه‌ پێشوازیی لێكرا.
له‌ دیدارێكدا شاندی میوان پڕۆژه‌ی پێشنیازكراو بۆ هه‌مواری یاسای ژماره‌ ٩ی ساڵی ١٩٩٩ی په‌رله‌مانی كوردستانی ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ كرد بۆئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت و داوای پشتگیرییان له‌ لێژنه‌ی ته‌ندروستی كرد و ڕایانگه‌یاند: "كه‌ پێویسته‌ مافه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ڕێكخستنی زیاتری بۆ بكرێت و پاداشتی ئه‌ركه‌كانیان بدرێته‌وه‌". له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لێَژنه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ وه‌ك لیژنه‌ پشتگیری له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك و هه‌ر پێشنیازه‌یاسایه‌ك ده‌كه‌ن كه‌ خزمه‌تی كه‌رتی ته‌ندروستی بكات و سوودی هه‌بێت بۆ ڕێكخستنی زیاتری كارگێرَی و بڕیاریشیاندا له‌ دانیشتنی داهاتووی لێژنه‌كه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ هه‌مواره‌ بكه‌ن و بڕیاری پێویستی له‌باره‌یه‌وه‌ بده‌ن.