لێژنەی وزه و سامانە سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لەگه‌ڵ شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان كۆبووه‌وه
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی پەیوەندیدار بە ژیانی هاووڵاتییان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١٢/١٤، لێژنەی وزه و سامانە سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی، بەسەرپەرشتیی عه‌لی حه‌مە ساڵح، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی ئەندامان و ڕاوێژکارانی لێژنەکە، له هۆڵی لێژنه له ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان کە پێکهاتبوو لە ئه‌حمه‌د ئیحسان موفتی، بریکاری وەزارەت و ژماره‌یه‌ك له بەڕێوەبەره گشتییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا کێشە و کەمیی بەرهەمهێنان و گرانیی نرخی غاز تاووتوێ کرا و هەردوولا بەدواداچوون و دید و تێڕوانینه‌كانی خۆیان لەو بارەیه‌وە خستە ڕوو و هەردوولا کۆکبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کە پێویستە لە داهاتوودا کۆبوونەوەی زیاتر ڕێكبخرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئه‌و کێشانە و گرانیی نرخی غاز و دانانی میکانیزمێک لەو بارەیه‌وە بۆ ساڵی ٢٠٢٢.