Skip to the content
Menu

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی پەرلەمان بەبۆنەی سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرەی پارتی چاكسازیی توركمان

بەڕێز عەبدولقادر بازرگان، سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان
بەڕێزان ئەندامانی سەركردایەتی
بەبۆنەی سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرەی حزبەكەتان و دووبارە ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمان، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتەكەتان دەكەین، ھیواخوازین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی زیاتری گیانی تەبایی و یەكڕیزیی نێوان سەرجەم نەتەوە و پێكھاتە جیاوازەكانی كوردستان، ھاوكات ببێتە مایەی پاراستن و بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان و بەرەو پێشەوەچوونی پەیوەندییەكانی نێوان سەرجەم ھێزە سیاسییەكانی كوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم، ھەر شاد و سەركەوتووبن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان