د. هێمن هەورامی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز دەکات
بەبۆنەی ٦٩مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، لەسەرتای دامەزراندنییەوە تاکو ئێستا هەمیشە پێشەنگ بووە لە مەیدانی خەبات و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و بەدیهێنانی یەکسانی، لە ژیانی مەدەنیشدا ئاستی باڵایان نیشانداوە لە ڕێنمونی کردنی کۆمەڵگە، و بەشداریی کارایان هەبووە لە سەرجەم سێکتەرەکان بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان.
جارێکیتر بە گەرمی ئەو یادەتان پیرۆز دەکەم، و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
د. هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/١٢/١١