لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی کوردستان جەژنا رۆژیێن ئێزی پیرۆز دەکات
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنا رۆژیێن ئێزی گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەین. هیوا دەخوازین ئەم جەژنە لە كەشێكی ئارام و ئاسودەدا بەسەر ببەن، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و كۆتایی هێنانی ھەموو ناخۆشی و پەتا و بەڵایەك و دهرگای خێر و بهرهكهت و خۆشی بهڕووی گهلی كوردستان بكاتهوه.
ھەروەک لەم جەژنەدا جارێكی تر دووپاتی پشتیوانی لیژنەی ئەوقا ف و كاروباری ئاینی دەكەینەوە بۆ بەدیهێنانی گشت مافەكانی کوردانی ئێزدیی و پاراستنی كوولتوری ڕەسەنی ئێزدیاتی و پەرەپێدان و پێشكەوتنی زیاتر بەگیانی برایەتی و پێكەوە ژیان لەنێوان ئایین و پێکھاتەکانی هەرێمی كوردستان.
جارێكی تر جەژنا رۆژیێن ئێزی پیرۆز دەکەین.
لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لە پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢١/١٢/١٧