پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵای كوردستان جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كوردستانیانی ئازیز وخۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، ئۆمێده‌وارین ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته مایه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی بیری نیشتمانی و پته‌وتربوونی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌پێناو یه‌كڕیزی نیشتمانی و پێداگریی و مانه‌وه له‌سه‌ر باوه‌ڕی نه‌گۆڕ وجێگیری كوردستانیان بۆ به‌رخودان و درێژه‌دان به ڕێبازی پیرۆزی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان.
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان ئه‌م یاده پیرۆزه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی دایك له كوردستان، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ و هه‌فته‌كانی ڕابردووش‌دا له ئه‌نجامی هێرشی ترسنۆكانه‌ی داعش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و دێهاته‌كانی كوردستان، جارێكی دیكه جه‌رگی كۆمه‌ڵێك دایك سووتان وخوێنی ژماره‌یه‌ك گه‌نج و منداڵ و خه‌ڵكی بێ‌تاوانیش به‌ناهه‌ق ڕژان، له‌گه‌ڵ ڕوودانی ئه‌م تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تیه‌شدا، هه‌مووان گوێبیستی په‌یامی پڕ له هه‌ڵوێست و ڕۆحی گیانفیدایی وبه‌ره‌نگاری ئه‌و دایكانه بووین كه به ناهه‌ق ڕۆڵه‌كانیان شه‌هید كران، ئه‌م ڕووداوه ناخهه‌ژێنانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه به‌رزی وپیرۆزی ئاڵای شه‌كاوه‌ی كوردستان و قوربانیدانی دایكانی نیشتمان، دووانه‌یه‌كی لێك دانه‌بڕاو و سیمبوولی به‌ره‌نگاریین له پێناو پاراستنی خاك ونیشتمان و پارێزگاریكردن له هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان و پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، هاوکات سەلمێنەری ئەو راستییەشە کە هێزی پێشمەرگە وەکوو هەمیشە قەڵغانێکی بە‌هێزە بۆ پاراستنی خاك و ئاڵای کوردستان.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا، په‌یامی په‌رله‌مانی كوردستان، جه‌خت كردنه‌وه‌یه له یه‌كڕیزی نیشتمانی و ته‌بایی نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و هێزه سیاسیه‌كان، هاوكات دووپاتكردنه‌وه‌یه بۆ یه‌ك گوتاری و هاوهه‌ڵوێستی سیاسی نێوان سه‌رجه‌م هێز ولایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌به‌غدا، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی نێوان سه‌رجه‌م چین وتوێژه جیاوازه‌كانە، به ئاڕاسته‌ی پته‌وتر كردنی نێوماڵی كوردی و پارێزگاریكردن له به‌هاكانی دیموكراسی ومافه‌كانی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیان.
دووباره پیرۆز بێت له هه‌موو كوردستانیان، هه‌ر شه‌كاوه‌بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢١/١٢/١٧