پەیامى سهرۆكایهتیی پهرلهمان بۆ یادى لهدایكبوونى حهزرهتى مهسیح (د.خ)
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، دروودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانمان لە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، هیواخوازین ئەم یاده بەخۆشی و ئارامی بكهنهوه و لە هەموو ناخۆشی و بەڵایەک بەدوور بن.
هەرێمی کوردستان بەدرێژایی مێژوو لانکەی پێکەوەژیان و قبووڵکردنی جیاوازییەکان و پەناگەیەکی ئارام بووە بۆ خوشک و برایانمان لە پێکهاتەی کریستیان و هەموو ئەو ئاوارە کریستیانانەی كه لەبەر زوڵم و زۆری لە ناوچەکانی دیکە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و هەرواش دەمێنێتەوە و هانی پێکهاتەکانی کۆمەڵگه و حکوومەتیش دەدەین کە بەردەوامبن لە دەستگرتن بەو پێکەوەژیانەوە و زیاتر قووڵترکردنەوەی، کە بووەتە سیمایەکی هەرە جوانی کوردستان لە هەموو جیهاندا.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانەکان دەکەین و هەموو ڕۆژێکیان جەژن و ئاسوودەیی بێت.
سهرۆكایهتیی پهرلهمانى كوردستان
٢٠٢١/١٢/٢٥