بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵا مەڕاسیمێک لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/12/16، مەڕاسیمی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو.
لە مەڕاسیمەکەدا کە بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بوو، پاش چەندساتێک بێ دەنگی بۆ ڕوحی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی چەند ڕۆژی ڕابردووی دەستی تیرۆریستانی داعش، لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و نوێنەرانی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز کرایەوە.