Skip to the content
Menu

شاندێكی لیژنه‌ى ده‌ستپاكى سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد

ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/٥، شاندێكی لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆکی لێژنە و ئه‌ندامیه‌تیی هه‌ڵكه‌وت لاله‌ ئه‌نوه‌ر، بڕیاردەری لێژنە و ژمارەیەک لە ئەندامان و راوێژکارێکی لێژنەکە، سه‌ردانى نووسینگه‌ى په‌رلەمانی كوردستانی لە هەڵه‌بجە کرد.

مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ به‌دواداچوون بوو بۆ ڕاپۆرتى دیوانى چاودێریى دارایى سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تیى خه‌رجكردنى بڕى ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆ ساڵى ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ له‌لایه‌ن ته‌ندروستیى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بۆ ڤایرۆسى كۆڤید ١٩ خه‌رج كراوه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ى یه‌ك ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دیناره‌، ئه‌مه‌ پاش ئه‌وه‌بوو لیژنه‌ى ده‌ستپاكى داواى ڕاپۆرتى سه‌رجه‌م پارێزگاكانی له‌ دیوانى چاودێریى دارایى كردبوو، دواى ئه‌وه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ گه‌ڕابووەوە، لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پاێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ڵه‌بجه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ ورده‌كارییه‌كان كرد، بۆئه‌وه‌ى بزانن ئه‌و بودجەیە چۆن خه‌رج كراوه‌، هاوكات شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانى دیوانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ پێشوازیی لێكرا.