سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و دانیشتووانی گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان كرد
د. ڕێواز فایق: "هیواخوازین یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كی و له پێشینه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ بێت"
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢٠٢١/١٢/٦، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و دانیشتووانی گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان كرد.
له دیدارێكدا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له‌و ناوچانه كرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به په‌رۆشییه‌وه هاوخه‌میی خۆی بۆ ڕووداوه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو خسته ڕوو، هه‌روه‌ها چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی بۆ ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه ڕوونكرده‌وه، كه بووه‌ته مایه‌ی ناسه‌قامگیری و تێكچوونی شیرازه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له میانی دیداره‌كه‌دا شاندی میوان یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كرد، كه تێیدا داواكار بوون په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆڵی خۆی بگێڕِێت له به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانیی خۆى بۆ داواكارییه‌كانیان، ڕایگه‌یاند: "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان ڕِاده‌سپێرین بۆ به‌دواداچوون و چاودێریكردنی دۆخه‌كه، تاوه‌كو له ده‌رفه‌تێكی كورتدا بتوانن كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵك و دانیشتووانی گونده‌كانی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕِان بۆ حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌موو ورده‌كارییه‌كانییانه‌وه بخه‌نه ڕوو، به تایبه‌ت كه كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه به گوێره‌ی ده‌ستوور و ماده‌ی ١٤٠ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه". گووتیشی: "پرسی ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌ماندا به‌لای ئێمه‌وه بابه‌تێكی هه‌ستیار و زیندوو بووه و به‌رده‌وام كارمان له‌سه‌ری كردووه"، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیواشی خواست كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، جێبه‌جێكردنی ماده‌ی ١٤٠ یه‌كێك بێت له كاره سه‌ره‌كی و له پێشینه‌كانی كابینه‌كه.