Skip to the content
Menu

سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان كرد
د. ڕێواز فایق: "پێویسته‌ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌ربه‌خۆیى خۆی بپارێزێت و هیچ حزب و لایه‌نێك ده‌ست له‌ كاروباره‌كانیان وه‌رنه‌دات"

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٢١/١٢/١٩، د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له‌ د. منی یوخنا یاقۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌ دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان و ڕاوێژكارانی ده‌سته‌كه‌ ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م ده‌سته‌كانی دیكه‌ كه‌ وابه‌سته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانن كرده‌وه‌ و ڕاشیگه‌یاند: "پێویسته‌ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ ڕووی كارگێری و داراییه‌وه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت و هیچ حزب و لایه‌نێك ده‌ست له‌ كاروباره‌كانیان وه‌رنه‌دات، سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیشیان له‌ ڕووی لۆجیستی و داراییه‌وه‌ بۆ دابین بكرێت"، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی هه‌موو جۆره‌ پشتیوانییه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی پێدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داواكارییه‌كانیان.
لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ پشتیوانیى به‌رده‌وامییان له‌ ده‌سته‌كه‌ و ڕاشیگه‌یاند: "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌ ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌دا ده‌بن كه‌ پێیان به‌خشراوه‌".