Skip to the content
Menu

وێرکشۆپێکی دوو ڕۆژە بۆ ڕاوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو

بەئامانجی تێگەیشتنی باشتر و بەرەوپێشبردنی کاری راوێژکاری لە پەرلەمانی کوردستان و پاڵپشتیکردنی زیاتری سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لێژنەکان و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەردەڵان محمد سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان و هیوا نەسرەددین جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان، رۆژانی ٢٠٢١/١٢/١٥،١٤ لەهوتێلی ئەربیلی نێودەوڵەتی، سەنتەری تەکنەلۆجیاو راهێنانی ئەوروپی (ETTC) بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای (کۆنراد ئەدێناویر ستیفتۆنگ) Konrad adenauer stiftung ئەڵمانی و سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان، وێرکشۆپێکی 2 رۆژەی بۆ راوێژکارانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دا.

وانەکانی وێرکشۆپەکە لەلایەن د. بێل سەرۆکی زانکۆی کوردستان و چەند مامۆستایەکەی زانکۆی کوردستان و د خاڵس قادر راوێژکاری پەرلەمانی کوردستان وترانەوە.

لەکۆتایی وێرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداری خول لەلایەن کۆنسوڵی ئەڵمانیاو ئەردەڵان محمد سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان و هیوا نەسرەددین جێگری سەرۆکی دیوان و د. بێل سەرۆکی زانکۆی کوردستان بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.