د.هێمن هه‌ورامی پێشوازیی لهڕاوێژكارى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/2/17، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پێشوازیی له كریستۆف نیومان راوێژكارى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌رى كرد.
له‌دیدارێكدا باس له‌ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منیی ئه‌مڕۆى هه‌رێمی كوردستان و عێراق و چاكسازییه‌كانی حكومه‌تى هه‌رێم له‌وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت كرا‌و رۆلی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رزنرخێنرا.
د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جه‌ختى له‌به‌رده‌وامیی پشتیوانیی و هاوكارییه‌كانی هێزى هاوپه‌یمانان و پێویستیی مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه بۆ رێگریكردن له‌مه‌ترسییه‌كانی گرووپی تیرۆریستیی داعش به‌تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان كه له‌ئێستادا جموجۆڵه‌كانیان رۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبووندایه.