Skip to the content
Menu

د.هێمن هەورامی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان ده‌كات

له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی یادى ٢٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەمامۆستا سەڵاحەددین محه‌مه‌د بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ده‌كات.
ئەمڕِۆ شه‌ممه 2021/2/6، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پیرۆزبایی لەئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کردو لەڕێگەی بەڕێزیشیانەوە پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حزبە کردو هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن لەخەباتی سیاسیدا.