د.هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نى شوراى كرد
![](/media/8000/kurdistan_parliament_jsp-u-a-shura.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132584084860000000)
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2021/2/21، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه سه‌رۆك و بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌ى كاروبارى یاسایى و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافى مرۆڤ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان یاوهررییان ده‌كرد، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی شورا-ى هه‌رێمى كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن د.سه‌ردار یاسین حمدامین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورا و جێگر‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه پێشوازیى لێكرا.
له‌دیدارێكدا چه‌ندین پرسی گرنگ گفتوگۆی چڕ‌وپڕیان له‌سه‌ر كرا، له‌وانه یاسای تایبه‌ت به‌كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی شورا-ى هه‌رێم و ئه‌و پڕۆژه‌یاسایانه‌ى كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی شورا ده‌كرێن به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی یاسایی بۆیان و پاشان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كرێن بۆ گفتوگۆكردنیان و دواتر ئاراسته‌كردنیان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و په‌سندكردنیان بۆئه‌وه‌ى به‌باشترین و به‌رزترین كوالیتی یاسایی له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و حوكمڕِانیی هه‌ێم دهربچووێنرێن، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی زیاترى نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
له‌كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی‌ی په‌رله‌مان بانگهێشتی وەزارەتی داد‌و ئەنجوومەنی شورا و بۆردی راوێژکارانى لەئەنجوومەنی وەزیران کرد بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەمەبەستی رێکخستن و یەکخستنی سەرجەم ئەو پڕۆژەیاسایانەی کە لەداهاتوودا ئاڕاستەی پەرلەمان دەکرێن.