د.هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/2/1، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كان، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بیى سیاسیی پارتى كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن باپیر کامەلا سکرتێری گشیی و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارته‌كه‌وه پێشوازیی لێكرا.
له‌دیدارێكدا د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه پیرۆزبایی خۆى و په‌رله‌مانى كوردستانی گه‌یانده سكرتێر‌و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسى و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی و دۆست و لایه‌نگرانی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی 26 ساڵه‌ی دامه‌زرانی پارته‌كه‌یانه‌وه‌و هیوای خواست بتوانن رۆلى خۆیان له‌پرۆسه‌ی دیموكراسى و سیاسیى هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.
هه‌رله‌دیداره‌كه‌دا باس له‌رۆل و ئه‌ركی په‌رله‌مان و پشتیوانیی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازى و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندكراو جه‌خت له‌سه‌ر یەکریزی و ته‌بایی نێوان حزب و لایەنە سیاسییەکان كرایه‌وه.
لای خۆیه‌وه باپیر كامه‌لا سكرتێری گشتیی پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌رانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری و خۆشحاڵیی خۆى به‌و سه‌ردانه‌ی شاندی باڵای په‌رله‌مان، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی كارى پێكه‌وه‌یى و یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كرده‌وه له‌پێناو پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.