د.هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كات
له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاروباره‌كانى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە 2021/2/23، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه جێگر‌و ئه‌ندامانى لیژنەی کشتوکاڵ له‌پەرلەمانی کوردستان یاوه‌رییان ده‌كرد، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حکومەتی ھەرێمی کوردستانى کرد‌و له‌لایه‌ن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ پێشوازیى لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه بریکاری وه‌زاره‌ت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت ئاماده‌یبوون، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ناوی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه سوپاسى وه‌زیرو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه باشه‌ی كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێریی په‌رله‌مان هه‌یانه‌و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی بەیەکێک لەوەزارەتە گرنگ و چالاکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانا، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ى روونكرده‌وه كه بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌په‌رله‌مان ده‌رچوون، به‌تایبه‌تی یاسای چاكسازی و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه له‌ئێستادا له‌چ قۆناغێكدایه له‌سنووری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا وه‌ك له‌كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه كه‌تایبه‌ته به‌سێكته‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو‌و جه‌ختیشی له‌چاكسازییه‌كی گشتگیر له‌ڕووی كارگێڕی و دارایی و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا كرده‌وه.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌یى په‌رله‌مانی بۆ به‌ره‌وپیشچوونی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ڕووی ده‌ركردنی یاسا یاخود هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسابه‌ركاره‌كانى په‌یوه‌ست به‌كاروبارى وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ربڕی، به‌سوودوه‌رگرتن له‌ڕاو سه‌ر‌نج و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌ت و خه‌ڵكی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌بواره‌كه‌دا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان.
دواتر بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای په‌رله‌مان و ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه، پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌كارو چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا‌و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاستی جێبه‌جێكردنی یاساكانی له‌سنووری وه‌زاره‌ته‌كه‌ى خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌و كێشه‌و گرفتانه كرد كه به‌هۆی دۆخی دارایی و ته‌ندروستییه‌وه رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر برەودان بەسێکتەرە جیاجیاکانی وەزارەت و فرەچەشنکردنی ئابووری به‌برەودان بەپیشەسازیی کشتوکاڵ و وەبەرھێنان و گرنگیى بەنداوه‌کان و ئاسایشی ئاو كرایه‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن جێگر‌و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌وه چه‌ندین سه‌ر‌نج و تێبینی و پێشنیاز سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تكردنی زیاتر به‌كه‌رتی كشتوكاڵ و پلانه‌كانى وه‌زاره‌ت له‌بواری پێشخستن و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێریدا خرایه‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی وه‌زیرو ستافى وه‌زاره‌ت كرد‌و ئه‌وانیش روونكرده‌وه‌و وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م تێبێنی و پرسیاره‌كانیان دایه‌وه.
لەکۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هەماهەنگیی زیاتری نێوانیان كرده‌وه بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری لەهەرێمی کوردستاندا.