د.هێمن هه‌ورامی سه‌ردانى وه‌زاره‌تی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کرد
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاروباره‌كانى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ سێشەممە 2021/2/16، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامانى لیژنەى کاروبارى شەهیدان و جینۆساید‌و زیندانیانى سیاسى و ژماره‌یه‌ك له‌راوێژكارانی په‌رله‌مان یاوه‌رییان ده‌كرد، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌لایه‌ن عبداللـە حاجى محمود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیى لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه بەرەڤان حمدی بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانى وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، سەرەتا وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەناوى وەزارەتەوە بەخێرهاتنێكی گەرمى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان و شاندى یاوەری کرد، دواتر د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، بەناوى سەرۆکایەتیى پەرلەمانەوە سوپاس و ستایشى كاره‌كانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى کرد لەبەرامبەر سەرکەوتنیان لەئیشوکارەکانیان و هەماهەنگیى بەردەوامیان لەگەڵ لیژنەى کاروبارى شەهیدان و جینۆساید‌و زیندانیانى سیاسیى پەرلەمانى کوردستان، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه ڕوونكرده‌وه كه‌بۆ پەیگیرى و بەدواداچوون و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له‌چۆنیەتیى جێبەجێکردنى یاسا پەیوەندیدارەکان و هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى و خزمەتگوزارییەکانى تایبەت بەکەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى و ئاستی بەرێوەچوون و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم پەیوەست بەکاروباری وەزارەت و ئاستی جێبەجێبوونی یاسای چاکسازی و پرۆسەی چاکسازی و پێداویستیی تەشریعیی وەزارەته‌كه بۆ خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به‌كسوكارى شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسی، بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌یی ته‌واوى په‌رله‌مانى كوردستانی له‌ڕووی ده‌ركردنی یاسا یاخود هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسابه‌ركاره‌كانى په‌یوه‌ست به‌كاروبارى وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ربڕی به‌سوودوه‌رگرتن له‌ڕاو سه‌ر‌نج و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌ت و خه‌ڵكی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌بواره‌كه‌دا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان.
پاشان عبدالله حاجى محمود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەوردى تیشکى خستەسەر یاساى چاکسازى و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکانى وەزارەت به کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان و زیندانیانى سیاسى و قوربانیانى جینۆساید بەگشتى، ئاماژەى کرد بەئەجێنداى وەزارەت بۆ جێبەجێکردنى کارنامەى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان کەکارى باش کراوە بۆ زاڵبوون بەسەر رۆتینى ئیدارى و راییکردنى مامەڵەى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى، هەروەها ئاماژه‌ى بەوەکرد کەوەزارەت دەستەیەکى تایبەتى پێکهێناوە بۆ زیاتر گرنگىدان بەکەیسى جینۆساید‌و بەدۆکیۆمێنتکردن و بەدواداچوونى کەیسەکانى جینۆساید.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامانى لیژنه‌ی كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانیانی سیاسیی په‌رله‌مان و ستافى وەزارەت گفتوگۆ له‌سه‌ر کەیسى شەهیدانى شەڕى داعش و چۆنیەتیى کارکردن و میکانیزمەکانى گواستنەوەى دۆسیەى ئەو شەهیدانە بۆ سەر وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان بەسەر کەسوکاریان لەچوارچێوەى یاسا‌و پەیڕەو و ڕێنماییەکان كرا.
لەکۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندى باڵاکە پەرلەمان وێڕای به‌گرنگ هەڵسەنگاندنى کارەکانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و پرۆسەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى لەپێناو زیاتر خزمەتکردن بەکەسوکارى شەهیدان و قوربانیانى جینۆساید‌و زیندانیانى سیاسی، ئامادەیى پەرلەمانى کوردستانیان بۆ هەر هەماهەنگییەک لەوبارەیەوە ده‌ربڕی.