د.هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات
له‌درێژه‌ی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاروباره‌كانى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25، د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، کەسەرۆک و جێگر‌و بریاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەی كاروبارى تەندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌په‌رله‌مانی كوردستان یاوەرییان دەکرد، سەردانی وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تی هەرێمی کوردستانى كرد‌و لەلایه‌ن د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی پێشوازیى لێ‌کرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌بریکارو راوێژکارو بەرێوەبەرە گشتییەکانى وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سوپاس و پێزانینی پەرلەمانی کوردستانى بۆ ھەماھەنگیی بەردەوامی نێوان وەزارەت و لیژنەی تەندروستی ده‌ربڕی و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شی روونكرده‌وه كه بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌په‌رله‌مان ده‌رچوون، به‌تایبه‌تی یاسای چاكسازی و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه له‌ئێستادا له‌چ قۆناغێكدایه له‌سنووری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا، وه‌ك له‌كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه كه‌تایبه‌ته به‌سێكته‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى لەبوارەکانی خزمەتگوزاری و چارەسەری و خۆپارێزی، ئاماده‌یى په‌رله‌مانیشی بۆ به‌ره‌وپیشچوونی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ڕووی ده‌ركردنی یاسا یاخود هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسابه‌ركاره‌كانى په‌یوه‌ست به‌كاروبارى وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ربڕی، به‌سوودوه‌رگرتن له‌ڕاو سه‌ر‌نج و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌ت و خه‌ڵكی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌بواره‌كه‌دا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواین پێشهاته‌كانی ڤایرۆسی کۆڕۆناو ڤاکسین و چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى جۆرى گۆڕاوی ڤایرۆسى كۆڕۆناو پابه‌ندبوونى هاووڵاتییان به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و چەندین بابەت و پرسی دیکە لەسەر دۆخی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت و رێکخستنەوەی کرێی خزمەتگوزاری و کۆنترۆڵی دەرمان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
دواتر د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستی، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای په‌رله‌مان و ده‌ربڕینی خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه، پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌كارو چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا‌و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاستی جێبه‌جێكردنی یاساكانی له‌سنووری وه‌زاره‌ته‌كه‌ى و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى جۆرى گۆڕاوی ڤایرۆسى كۆڕۆنا خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌و كێشه‌و گرفتانه كرد كه به‌هۆی دۆخی دارایی و ته‌ندروستییه‌وه رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر‌و بڕيارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌وه چه‌ندین سه‌ر‌نج و تێبینی و پێشنیاز سه‌باره‌ت به‌خزمه‌تكردنی زیاتر به‌كه‌رتی ته‌ندروستى و پلانه‌كانى وه‌زاره‌ت له‌بواری پێشخستن و پەرەپێدانی ئه‌و كه‌رته‌دا خرایه‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی وه‌زیرو ستافى وه‌زاره‌ت كرد‌و ئه‌وانیش روونكرده‌وه‌و وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م تێبێنی و پرسیاره‌كانیان دایه‌وه.
لەکۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هەماهەنگیی زیاتری نێوانیان كرده‌وه بۆ پێشخستنی زیارى کەرتی ته‌ندروستی و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریى زیاترى ته‌ندروستی به‌هاووڵاتییان.