د.هێمن هه‌ورامی پێشوازی له‌شاندێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/2/2021 د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له ڤینسینت پۆپیۆو به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌هه‌رێمی كوردستان وشاندی یاوەری کرد، کە پێکهاتبوون لە تیمێکی تەکنیکی شارەزا لە یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی جیهان.
له‌دیدارێكدا، كە هەریەک له په‌رله‌مانتاران د. ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکان رەوەندی کوردستانی و جەلال محمدئەمین بریاردەری لێژنەی یاسایی پەرلەمان ئاماده‌یبوون، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان، پوختەیەکی له‌سەر دۆخی سیاسی و ئابووری وپه‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بەغدا خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها به‌ووردی باسی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كرد و رایگه‌یاندن: " شێواز و میكانیزمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئەمجارە له‌عێراق جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، بۆیه ده‌خوازین هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجامبدرێت"، هاوکات پشتگیری خۆشیانی له‌هه‌بوونی چاودێرانی نێوده‌وله‌تی دووپاتكردەوه بۆ چاودێری هه‌ڵبژارنه‌كان له کوردستان و عێراق، بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رێوه‌بچێت. هه‌روه‌ها به‌گرنگیه‌وه باسی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد، و وتی پێویسته دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كان ئاسایی بكرێته‌وه به‌ر له هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی هاووڵاتیانی ئه‌وسنووره نه‌فه‌وتێ.
لای خۆیانه‌وه شاندی نووسینگەی یه‌كێتی ئه‌وروپا لە هەرێمی کوردستان، وێرای ده‌ربڕینی خۆشخاڵییان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆهه‌رێمی كوردستان و عێراق خسته‌ڕوو، و باسیان له هه‌نگاوه‌كانی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق کرد و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ دۆخی ئێستای عێراق له‌رووی ته‌كنیكی و سیاسی و ئه‌منی خستەروو، هاوکات باسیان لە هه‌وڵه‌كانیان کرد بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردن له‌ته‌واوی عێراق و پاشان ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی عێراق وپێشكه‌شكردنی به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا.