د. هێمن هەورامی سەردانی وەزارەتی کارەبا دەکات
له‌درێژەی سه‌ردانە مەیدانییەکانیان بۆ وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکان لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا بۆ چاودێڕی و بەدواداچوونەکانیان، پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٨/٢/٢٠٢١ ، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، کەسەرۆک و جێگر‌و بڕیاردەرو ئه‌ندام و راوێژکاری لیژنه‌ی پیشەسازی و بازرگانی و سامانە سروشتییەکان له‌په‌رله‌مانى كوردستان یاوه‌رییان ده‌كرد، سەردانی وەزارەتی کارەبای حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانى کرد و لەلایەن کەمال محمد صالح وەزیری کارەبا و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەرە گشتییەکان و ڕاوێژکاران پێشوازی لێ‌کرا.
د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ناوی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه سوپاسى وه‌زیرو ستافی وەزارەتی کرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگیەی كه لە نێوان لیژنه‌ی پیشەسازی و بازرگانی و سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا دا هەیە، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ى روونكرده‌وه كه بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌په‌رله‌مان ده‌رچوون، به‌تایبه‌تی یاسای چاكسازی و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه کە له‌ئێستادا له‌چ قۆناغێكدایه له‌سنووری وه‌زاره‌ته‌كه‌دا وه‌ك له‌كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه كه‌تایبه‌ته به‌سێكته‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی کارەبا، هاوکات باسی لە بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا و پێوەری زیرەک و رێگری لە سەرپێچییەکان و پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی وەزارەت کرد.
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌یى په‌رله‌مانی بۆ به‌ره‌وپیشچوونی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ڕووی ده‌ركردنی یاسا و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانى په‌یوه‌ست به‌كاروبارى وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ربڕی، به‌سوودوه‌رگرتن له‌ڕاو سه‌ر‌نج و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌ت و خه‌ڵكی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌بواره‌كه‌دا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان.
پاشان کەمال محمد صالح وەزیری كارەبا وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان سەردانەكەی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و شاندی یاوەری بەرز هەڵسەنگاند و ئامادەیی وەزارەتەکەی نیشاندا بۆ خستنەڕووی تەواوی داتا‌و زانیارییەكانی وەزارەت، بۆ ئەم مەبەستەش بەووردی و بەشێوەیەكی شەفاف و روون باسی لە چاكسازیی و ئەو كار و پرۆژانە كرد كە لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا وەزارەت بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی دایناوە و ئەنجامی داوە.
دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پیشەسازی و بازرگانی و سامانە سروشتییەکان چه‌ندین سه‌ر‌نج و تێبینی و پێشنیاز سه‌باره‌ت بە پێشخستنی زیاتری کەرتی کارەبا خرایه‌ڕوو، و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی وه‌زیر و ستافى وه‌زاره‌ت كرد و ئه‌وانیش روونكردنەوەیان بۆ سه‌رجه‌م تێبێنی و پرسیاره‌كان خستەروو.
لەکۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هەماهەنگیی زیاتری نێوانیان كرده‌وه بۆ پێشخستنی کەرتی کارەبا لەهەرێمی کوردستاندا.