د.هێمن هه‌ورامی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ده‌كات
له‌درێژه‌ی سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاروباره‌كانى وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشەممە 2021/2/16، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌سه‌رۆك و جێگر‌و ئه‌ندامان و راوێژکارانی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانى كوردستان یاوه‌رییان ده‌كرد، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد‌و لەلایەن د.پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و بریكارو به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و راوێژكارانی وه‌زاره‌ت پێشوازیی لێكرا.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان سوپاسی وه‌زیرو ستافی وه‌زاره‌تی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی كه له‌نێوان وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی ئەوقاف و کاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مان هه‌یه، دواتر چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری خسته‌ڕوو، له‌وانه قووڵکردنەوەی زیاتری پێکەوەژیانی ئاینی لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی چاكسازی و له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه له‌چ قۆناغێكدایه له‌سنووری وه‌زاره‌تی ئەوقاف و کاروباری ئایینی كه له‌كارنامه‌ی حكومه‌تدا هاتووه تایبه‌ت به‌سێكته‌ری وه‌زاره‌ت كه‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی پێداوه، جه‌ختیشی له‌چاكسازییه‌كی گشتگیر كرده‌وه له‌ڕووی كارگێڕی و دارایی و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین له‌دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا كه‌خواستی په‌رله‌مانی كوردستانه، ئاماده‌یى په‌رله‌مانیشی بۆ به‌ره‌وپیشچوونی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ڕووی ده‌ركردنی یاسا یاخود هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسابه‌ركاره‌كانى په‌یوه‌ست به‌كاروبارى وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ربڕی به‌سوودوه‌رگرتن له‌ڕاو سه‌ر‌نج و پێشنیازه‌كانی وه‌زاره‌ت و خه‌ڵكی پسپۆر‌و شاره‌زا له‌بواره‌كه‌دا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانی په‌رله‌مان.
دواتر د.پشتیوان صادق وه‌زیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی باڵای په‌رله‌مان، پوخته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌كارو چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا‌و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌سنووری وه‌زاره‌ت و ئەو پێکەوەژیانە ئایینەی نێوان سەرجەم ئاین و ئاینزاکان کرد کە مایەی شانازییە بۆ هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها بەوردی زانیاری و کار‌و پرۆژەکانی خستەروو ئەویش به‌ئاماژەدان بەراسپاردەکانی کۆنفڕانسی رێکخستنی گوتاری ئاینیی ساڵی ٢٠١٦ کەبنەمایە بۆ کارەکان لەرێکخستنەوەی بواری وتار‌و حەج و عومرەو رێکخستنی موڵکەکان و برەودان بەپێکەوەژیانی ئاینی، ھەروەھا کردنەوەی پەیمانگه‌ی کوردستان بۆ بەھێزکردنی وتارخوێنان و دامەزراندنی پەیمانگه‌یەکی تازە بەھەماھەنگیی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و رێنمایی بەرەوپێشبردنی حوجرەکان و بنکەکانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، ھەروەھا دروستکردنی پرۆژەی دیزاینی نوێى مزگەوت بەمۆرکی کوردەواری و رێکخستنی بواری دەنگ و گرنگیدان بە پەرەپێدانی دەنگخۆشان و سازدانی کۆنفڕانسی حەج و چاکسازی لەبواری موڵکەکان و بەئەلیکترۆنیکردنیان و وەبەرھێنان لەبواری موڵکی وەقف بەپێی بنەما شەرعی و یاساییەکان، هاوکات رێکخستنەوەی خۆبەخشانی وتارخوێن لەچوارچێوەی چەند رێنمایەکی وتارخوێنیدا.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر‌و بریاردەرو ئه‌ندامانی لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لەپه‌رله‌مان، چه‌ندین پرسیار‌و سه‌ر‌نج و تێبینی و پێشنیاز سه‌باره‌ت بەتەوەرە جیاوازەکانی کاری وەزارەتەکەو پتەوترکردنی هەماهەنگیی نێوان لێژنەکەو وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کرا.