لیژنەی دارایی ئامادەكارییەكانی حكومەت بۆ ناردنی پرۆژەیاسای بودجەى ههرێم بۆ پەرلەمان تاووتوێ دەكات
بەمەبەستی تاووتوێكردنی ئامادەكارییەكانی حكومەت بۆ ناردنی پڕۆژهیاسای بودجەی ههرێم بۆ ساڵی 2021 بۆ پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/2، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، بەسەرپهرشتیی... زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكه كۆبووەوە.
سەرەتای كۆبوونەوەك تاووتوێى ئەو یاداشت و نوسراوانە كرا كەئاراستەی لیژنەكه كرابوون، دوای گفنوگۆكردنیان بەپێی رێككارەكانی پەیڕەوی ناوخۆ وەڵامی نوسراوەكان درایەوە.
له تەوەرێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا تاووتوێى ئامادەكارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ههرێم بۆ ساڵی 2021 كراو بەشداربووانی كۆبوونەوەكە پێیان وابوو پێویستە پڕۆژەیاسای بودجە بەگوێرەی ئەو داهاتەی هەرێمی كوردستان بێت كەكۆی دەكاتەوەو بەشێوەیەكی شەفاف لەنێو پڕۆژەیاساكه دیاری بكرێت و بەدادپەروەرانە لەنێوان پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا دابەش بكرێت و ئەولەویەت بدرێت بەچۆنیەتیی چارەسەركردنی مووچەى مووچەخۆران.
لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ پەرلەمان دوای حهفت ساڵ، بەهەنگاوێكی گرنگ زانی كه بههۆیهوه شەفافیەت لەداهات و خەرجی لاى پەرلەمان و رای گشتی روونتر دهبێت، هەروەها پەرلەمانیش لەرێگەیی لیژنەكانییەوە دەتوانێت زیاتر كاری بەدواداچوون بكات.