لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا ئاماده‌كاری بۆ گفتوگۆكردنی پڕۆژەیاسای بودجە‌ی 2021ی هه‌رێم ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/2/1، لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.ئیسماعیل سگیری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌وه پوخته‌یه‌ك له‌كۆنووسی دانیشتنی ڕابردووی لیژنه‌كه خوێندرایه‌وه، دواتر گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجە‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ په‌رله‌مان.
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ڕاو سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو و بڕیاردرا به‌نوسراوێك داوا له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، خولێك بۆ په‌رله‌مانتاران بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌سه‌ر شێواز‌و چۆنیه‌تیی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ناو پڕۆژه‌یاساى بودجه وه‌ربگرن، چونكه ماوه‌ی چه‌ند ساڵیكه به‌هۆی خرابیی دۆخی داراییه‌وه پڕۆژه‌یاسای بودجه نه‌هاتۆته ناو په‌رله‌مان.
دواتر سه‌ر‌جه‌م ئه‌و سكاڵا‌و نوسراو و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون، خوێندرانه‌وه‌و ئه‌ندامان ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ریان خسته‌ڕوو و ڕێكاری په‌یڕه‌وییان له‌سه‌ر گیرایه‌به‌رو ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.