Skip to the content
Menu

لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان میوانداریی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن ده‌كات

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر لەسەر كێشه‌كانی رێگاوبان و یەكەكانی نیشتەجێبوون، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/2، لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان، بەسەرپه‌رشتیی هاوڕێ مەلا ستار سەرۆكی لیژنەو ئاماده‌بوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌، میوانداریی دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى كرد.
لەكۆبوونەوەكەیه‌كدا كەبریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و شاندێكی وەزارت ئامادەیبوون، سەرۆكی لیژنە بەرنامەی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ى خوێندەوە كەبریتی بوو لەگفتوگۆكردن لەسەر كێشەكانی رێگاوبانەكان و یەكەكانی نیشتەجێبوون.
دواتر وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن كورتەباسێكی سه‌باره‌ت به‌هەنگاوەكانی وەزارەتەكەی تایبەت بەكێشەكانی رێگاوبانەكان و یەكەكانی نیشتەجێبوون خستەڕوو.
پاشان سەرۆك و جێگرو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنه‌كه‌ چەندین پرسیاریان ئاراستەی وەزیرو بریكاری وەزارەت كرد كە لەئەنجامی بەداواچوونەكانیان بۆ كێشەی رێگاوبانەكان و یەكەكانی نیشتەجێبوون لایان گه‌ڵاڵه‌ ببوو.
دوای وەڵامدانەوەی پرسیاری ئامادەبووان، گفتوگۆی ورد لەسەر خێراكردنی هەنگاوەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی یەكەكانی نیشتەجێبوون و رێگاوبانەكان كرا.
دوابه‌دوای كۆبوونەوەكەش سەرۆكی لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان و وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیى هاوبه‌شدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكه‌یان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستەڕوو.