لیژنەی دارایی و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی دارایى و پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ى عێراق تاووتوێ ده‌كه‌ن
بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی عێراق و دۆخی دارایی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/2، ستێڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق و جێمس تۆرنتۆ كونسوڵی بەریتانیا له‌هه‌رێم به‌یاوه‌ریى شاندێك، سەردانی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریی پەرلەمانی كوردستانیان كرد‌و لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەو جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنه‌كه پێشوازییان لێكرا.
لەكۆبوونەوەیەكدا باس له‌دۆخی دارایى و پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی عێراق كرا‌و ئامادەبووان بەوردی تیشكیان خستهسەر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌بوونه‌ته هۆی خراپیی دۆخی دارایی و دانوستانه‌كانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالیى عێراق و ماف و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێم و دیاریكردنی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.