لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری پەروەردە کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشهممه 2021/2/1، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی، بهسەرپهرشتیى د.رێبوار بابكەیى سهرۆكی لیژنهو ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بریاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە، لههۆڵی لیژنه لهتهلاری پهرلهمان، پێشوازیی له ئالان حەمەسعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لەکۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ لەبارەی پێدانی کتێبی مەنهەج بەو قوتابخانانە کرا کە لەوڵاتانی ئەوروپا بەزمانی کوردی دەخوێنن و بەفەرمی منداڵی کورد فێری زمان و ئەدەب و وێژەی کوردى و کوردستانى دەکەن، لەوانە قوتابخانەی کوردی لەوڵاتی نەرویج و ڕەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ کادیری پەروەردەیی کەساڵانێکە لەدەرەوەی وڵات لەبواری پەروەردە وانە دەڵێنەوەو خزمەت دەکەن. ھەروەھا کردنەوەی قوتابخانە بۆ ئەو منداڵانەی کەلەگەڵ خێزانەکانیان لەتاراوگە گەڕاونەتەوەو بەپێی توانا لەهەر پارێزگایەک یەک یان دوو قوتابخانە بەزمانی بیانی هەبێت.
لهكوتاییدا كۆبوونهوهكهشدا بریارى بهدابینكردنى كتێبی مەنهەج بۆ قوتابخانه كوردییەكانى تاراوگه درا.