Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/2/3، لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان، به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌لمه‌ فاتح سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرو بڕیارده‌رو ئه‌ندامانی لیژنه‌کە، پێشوازیی له‌ سه‌ردار حه‌یده‌ر سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان و ستافی یه‌كێتیيه‌كه‌ كرد.

شاندی میوان یاداشتێكیان ئاراسته‌ی لیژنه‌ كردو داوایانكرد كه‌هاوشێوه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێ و وه‌رزشه‌كانی تر گرنگی پێویست به‌ یاری باسكه‌ بدرێت، و بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چالاكیه ‌وه‌رزشیه‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو كاره‌كانی ئه‌م یه‌كێتیه‌ و یاریه‌كه‌ش به‌ره‌و لاوازی چووه‌ و خه‌ریكه‌ خولیا و حه‌ز و ئاره‌زووی یاریزانانی باسكه‌ به‌ره‌ و له‌ناو چوون ده‌چێت، هاوكات داواشییان كرد كه‌ له‌ كاتی ده‌رچوونی یاساییه‌كی تایبه‌ت به‌ وه‌رزش ڕاو و سه‌رنجی سه‌رجه‌م یه‌كێتیه‌كان به‌هه‌ند وه‌رگیرێت و یاسایه‌كی گشتگیر ده‌ربچوێندرێت و خزمه‌تی بواری وه‌رزش له‌كوردستان بكات .

دواتر سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئه‌ندامان ئاماژه‌ییان به‌ وه‌ كرد، كه‌ وه‌رزش یه‌كێكه‌ له‌ كایه‌ گرنگه‌كان و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ سێكته‌ره‌كانی تر پێویستی به‌ گرنگی پێدان و ڕێكخستنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه،‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌كاری كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه ‌یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ ڕێكخستنی وه‌رزش ئاماده‌ بكرێت، كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕاو سه‌رنج و بۆچوونی پسپۆڕانی بواری وه‌رزش و كه‌سانی ئه‌كادیمی و یه‌كێتیه‌ وه‌رزشییه‌كان وه‌رده‌گیرێت، هه‌روه‌ها وه‌ك لیژنه‌ پاڵپشتی ته‌واوی داواكارییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و كار له‌سه‌ر یاداشته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.