لیژنەی یاسایی لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ كۆبووەوە
لیژنەی كاروباری یاسایی بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرتی هاوبەش و كۆتایی سەبارەت بەپێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/2/3، بەسەرپەرشتیی د. بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
سەرەتا سەرۆكی لیژنە روونیكردەوە، كە بەردەوامی كۆبوونەوەكان بۆ گفتوگۆكردنی تایبەت بە راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان بۆ دەوڵمەندكردنی پێشنیازە یاسایەكەیە.
دوای چەند كاتژمێرێك لەكۆبوونەوەكەدا بڕگەو ماددەكانی راپۆرتی لیژنەی شارەوانی تایبەت بەپێشنیازە یاساكە گفتوگۆی چڕی لەسەركرا، بۆئەوەی ئامادە بكرێت و ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكرێت بۆئەوەی بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان.
لە چەند رۆژی رابردوو لیژنەی كاروباری یاسایی چەندین كۆبوونەوەی لەسەر پێشنیازە یاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ ئەنجامداوە و لە ئێستاشدا كۆبوونەوەكانی بەردەوامی هەیە.