Skip to the content
Menu

لیژنه‌یه‌كی لاوه‌كی بۆ پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و یه‌كسانیی جێنده‌رى پێكهێنرا

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/2/10، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت، به‌سه‌رپه‌رشتیی له‌نجه‌ ئیبراهیم دزه‌یى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به‌ئافره‌تان و یه‌كسانیی جێنده‌رى گفتوگۆى له‌سه‌ر كراو دوای راگۆڕینه‌وه‌و خستنه‌ڕووی سه‌رنج و تێبینییه‌كان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌، لیژنه‌یه‌كی لاوەکی بۆ سەردانیكردنی پارێزگاکان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت تایبەت بەپرسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ به‌ئافرەتان و یەکسانی جێندەری پێكهێنرا به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون و به‌رچاوڕوونیی زیاترى لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌.